Soran Omar

سۆران عومەر: گەندەڵی لە ژینگەی بێ متمانەییدا گەشە دەكات.

 

دوا نێوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 28ی نیسانی 2022، ستافی سەنتەری میترۆ ، بە ئامادەبوونی چەند رۆژنامەنوسێك، پێشوازیكرا لە (سۆران عومەر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و رۆژنامەنوس ئارام شوانی.

لەو دیدارەدا سۆران عومەر پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ستافی نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی سەنتەری مترۆ كرد، كە دوێنێ بەرێوەچووە.

 

لە دیدارەكەدا باس رۆڵ و كاریگەری میدیا كرا بەسەر رووداوەكانەوە پەیوەندی میدیا و پەرلەمانتاران و سیاسەتمدارو خاوەن بریار و گرنگی گواستنەوەی بیروراو لێدوانەكانیان بۆ رای گشتی بە راستگۆیی.

 

جەختمان كردەوە لەوەی ئەندامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاربكەن بۆ گەیاندنی هەموو زانیارییەكانی تایبەت بە پرۆسەی سیاسی و ئەدائی وەزیرو ئەو دوای پۆستەكانی تر كە بە بەشبەشكاری دراوە بە كورد ئینتیمای نەتەوەییان نە بێت پاساو بۆ شاردنەوەی گەندەڵییەكانیان.

 

هاوڕابووین كە لەسەر ئەوەی كە پەلاماردانی ئازادی میدیا و بەرتەسكردنەی ئازادی رەخنەگرتن، بەكارهێنانی زەبرزەنگ بەرامبەر بەشداربووانی خۆپیشاندانی مەدنی ئاشتیخواز، كاریگەری زۆر نەرینی دەبێت لەسەر پشتیوانی سیاسی و ئابوری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق.

 

سۆران عومەر پشتیوانی خۆی بۆ كەمپینی دژە چەواشە، كە سەنتەری میترۆ بۆ (بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، رایگەیاندو ووتی ” پارەی سیاسی پەیامی راستەقینەی میدیای بە ئامانج گرتووە، چونكە دەزانن چەندە درۆ زۆر بێت لە میدیای ئەلكترۆنی و تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەوەندە پاساو دەدرێتە دەسلاتدار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئازادی ئەنتەرنێت بە یاسا” ووتیشی ” پشتیوانی كەمپینەكەتان دەكەم داواش دەكەم هەمووان پشتیوانی بكەن چونكە پلانی چەند ساڵەی دەسڵاتداران وابووە كە درۆ و دەنگۆی زۆر بڵاوبكرێتە تا هاوڵاتیان متمانەیان بە راگەیاندنەكان نەمێنێت راست و درۆیان بۆ جیانەكرێنەوە”

 

جەختیكردەوە ” درۆ بە دراوی گەندەڵی بەرێوەدەچێت و گەندەڵكاران لە ژینگەی بێ متمانەییدا گەشە دەكەن”

 

لەم كۆبونەوەدا هەردوو رۆژنامەنووس سیروان غەریب، ئامانج خەلیل بەشداربوون.

لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.

 

   

Share this