Soran Omar

کۆبونەوەی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیمان ئەنجامدا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکەین لەسەر  پلان و سیاسەتی ئابوری حکومەت، لایەنی ئابوری یاسای بودجەی ساڵانە، گرێبەست و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانی بواری پیشەسازی و بازرگانی .
لەسەر بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان کاردەکەین.
لەسەر قەرزو گومرگ و باج و بازرگانی ناوخۆو دەرەکی و هاوردەو کۆنترۆڵی جۆری و نرخ  کاردەکەین.
لەسەر مستندات و بانکەکان لەسەر هاندانی پیشەسازی لەبواری بازرگانی و کشتوکاڵی کاردەکەین.
وە هەر یاسایەک پەیوەندی بە بوارەکانی ئابوری و پیشەسازی وبازرگانی و پشتیوانی و پارێزگاری بەرهەمی ناوخۆ هەبێت کاری لەسەردەکەین.
خو پشتیوان بێ ئەوەی بۆ خزمەتی خەڵک پێویست بێ ئەرکی سەرشانمانە ئەنجامی بدەین.

Share this