Soran Omar


پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی لە ڕیكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان دەكات
پەرلەمانتار سۆران عومەر پێشوازی كرد لە هەریەك لە وریا حسێن و ڕێبوار حمەلاو بەڕێوەبەرو چالاكوانانی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان لە بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی یەكشەممە 22-5-2022.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی تایبەت سەبارەت بە داهات و خەرجی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە هەرێمی كوردستان و ووردبینی كردنی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا.

Share this