Soran Omar

بەپێی بەدواداچون و ئەو زانیاریانەی پێمان گەشتووە وڵاتی بەریتانیا چەند ڕۆژێکە دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە چەندین ساڵە لە بەریتانیان دەژین بەڵام مافی پەنابەرێتیان ڕەدکراوەتەوە.

ئەم پەنابەرانە ئێستە لە دیپۆرت سەنتەری نزیک فڕۆکەخانەی شارەکانیان دەست بەسەرکراون، بەشێکیان ئەگەر بەزۆر بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق یان هەرێمی کوردستان توشی کێشە دەبن، پێویستە گەڕاندنەوەیان بە ڕەزامەندی خۆیان و ئەو وڵاتەبێت کە دەگەڕێنەوە بۆی.

داواکارم لەبەڕێزتان داوای ڕونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکەن لەسەر ناردنەوەی بەزۆری ئەو پەنابەرانە کەژمارەیان زیاتر لە ٥٠ پەنابەرە.

لەسەفارەتی بەریتانیاش داوای ڕاگرتنی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بکرێت.

Share this