Soran Omar

حکومەتی هەرێم پارەی سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجەی خەرجکردوەو نۆ سەرچاوەی داهاتی سندوقەکەشی بڕیوە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیان لە دەستەی داكۆكیكاری لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری شێرپەنجە کرد.
لای خۆیەوە سۆران عومەر ئاماژەی بەهەوڵەکانی کرد کە بۆ دابین کردنی دەرمان و پێداویستیەکانی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامی داوەو پشتیوانی داواکاری کەمپینەکەی کرد کەە یاداشتێکدا پێشکەشی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.
سۆران عومەر سوپاسی هەوڵی ئەندامانی کەمپینەکەی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا و ڕاشیگەیاند حکومەتی هەرێم بەرپرسی سەرەکییە لەجێبەجێکردنی یاسای ژمارە ۲۱ی ساڵی ۲٠۱۲ کەیاسای سندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجەیە و لە نۆ سەرچاوەی داهاتەوە پێویستە مانگانە پارەی بۆ دابین بکرێ بەڵام لەئێستەدا سندوقەکە پارەی تێدا نەهێڵراوە!
سەرچاوەی داهاتەکانیشی بڕیوەتەنها بەژمارە پارەکە بونی هەیە! بۆیە نەخۆشخانەی هیوا توشی قەیرانی گەورەی نەمانی دەرمان بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەوان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ دابین کردنی پێداویستی نەخۆشخانەی هیوا، پێویستە لەناوخۆی هەرێمیش بەدواداچون بۆ پارەی سندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە بکرێ.
سۆران عومەر وتیشی: ئێمە بەکردەوە هەوڵمانداوەو ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی عێراقمان بۆ ناردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا وەرگرتووە وە ئەرکی سەرشانمان و بۆ موزایەدەش کار ناکەین.

Share this