Soran Omar

پێشوازی لە بەشێک لە خانەوادەی ئەو پەنابەرانەی بەریتانیا کە مەترسی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەرە.

شاندێكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی و سۆران عومەر لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیان لە نوێنەرانی فیدراسیۆنی پەنابەران و ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەو پەنابەرانە كرد كە بڕیاری بەزۆر ناردنەوەیان دراوە،.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی بڕیاری بەزۆرناردنەوەی پەنابەران لەوڵاتی بەریتانیاوە بەبێ بڕیاری دادگاو گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لەڕێی هەردوو حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافی ئەو پەنابەرانە.

Share this