Soran Omar

لەهەوڵداین بۆ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان.

شاندیكی پەرلەمانی پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات
شاندێكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی و یادگار مەحمود و بەدریە حسێن و سۆران عومەر پێشوازیان لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی داواكاری فەرمانبەرانی گرێبەستی کاتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە دامەزراندنیان وەكو فەرمانبەرانی گرێبەستی تەشغیلی، لەبەرئەوەی خزمەتی چەند ساڵیان هەیە. لەلایەن خۆیانەوە پەرلەمانتاران جەختیان كردەوە كە تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست مافە یاساییەكانیان بەدەست بخەن.

Share this