Soran Omar

کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر مەترسی و گەمارۆدان.

لەشاری بەغدا پێشوازیم کرد لە دەستەی بەڕێوەبردنی پەنابەرانی کەمپی مەخور و یاداشتێکیان لەسەر کێشەکانیان و ئەو مەترسیانە کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە پێشکەش کرد.
کەمپی مەخمور لەساڵی ۱۹۹٤ ەوە لە هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان ۱۲ هەزار کەسە، زۆرینە کوردی تورکیان و لەهەرێمی کوردستان وەک پەنابەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن.
لەئێستەدا لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە بۆردومان دەکرێ و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، ڕێگریان لێ دەکرێ بۆ چونە کەرکوک و موسڵ و هەولێر .

Share this