Soran Omar

کارمەندانی گرێبەستی هەڵبژاردنەکان داوای گرێبەستی کارپێکردن دەکەن.

 پێشوازیم کرد لە نوێنەری کارمەندانی گرێنەستی هەڵبژاردن کەلەسەرجەم شارەکانی عێراقەوە لەشاری بەغدا گردبونەتەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان تاکو بکرێنە گرێبەستی کارکردن.

ئەم کارمەندانە ئەوانەن کە سەر بەهیچ لایەنێک نین بۆیە بەخزمەتی زۆرەوە ئێستە نێردراونەتەوە ماڵەوە. 

پشتیوانی لە داواکاریەکەیان دەکەین و ئەوەی لەتواناماندا بێ لەگەڵ هاوڕێکانم لەپەرلەمان هەوڵیان بۆ دەدەین.

لەماوەی ڕابردودا داواکەیانم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات حکومەت کاربەڕێکارەو دەسەڵاتی دامەزراندنی ئەم کارمەندانەی نیە تاکو بەدجەی ۲٠۲۲ پەسەند دەکرێ.

لەئێستەدا هەوڵ دەدەین لەیاسای الدعم الطاريء للامن الغذائي شوێنی دامەزراندنی گرێبەستەکان و وانەبێژان بکرێتەوە.

Share this