Soran Omar

داوای ڕاگرتنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکرێت.

 پاش ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی نامەیەکی ئاراستەکردین و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕێکخراوی ئاشتی کوردستان ڕاپۆرتێکیان پێگەیاندین تێیدا ئاماژە بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دەکەن لەلایەن تورکیاوە .

داواکەمان ئاراستەی بەڕێز جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، بەڕێزیان بەفەرمی داواکەیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوبارەوە.

Share this