Soran Omar

پێویستە هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە.

لیژنەی کۆچ و کۆچبەران بەئامادەبونی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا لەسەر دۆخی ئاوارەکان و گێڕانەوەیان بۆ شارەکانیان لەگەڵ بەڕێز عوسمان غانمی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەوەکالەت و بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت کۆبوینەوە.
لەئێستەدا لە هەموو عێراق ۲۸ خێوەتگەی ئاوارەکان ماوە ۲٦ خێوەتگەی لە هەرێمی کوردستاندایە.
شایەنی ئاماژەیە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کشاونەتەوە لە هاریکاری ئاوارەکان چونکە پێیان وایە لەعێراق دا دۆخی شەڕ کۆتایی هاتووەو پێویستە ئەوانەی کە شارەکانیان ئازادو ئاوەدانە ئاشتەوایی کراوە بگەڕێنەوە و لەخێوەتگەدا نەمێنن.
عوسمان غانمی هاوکات وەزیری ناوخۆیە گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئەمنی ئاوارەکان کرا، باسمان لەدۆخی شنگال ئاوارەکانی و کەمپی مەخمور کرد، بڕیاردرا کاری هاوبەش لەنێوان لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی کۆچ و حکومەتی هەرێم ئەنجام بدرێ بۆ کۆتایی هێنان بە خێوەتگەکان و گێڕانەوەی ئاوارەکان و دابین کردنی هاوکاریی قەرەبوکردنەوەیان.

Share this