Soran Omar

چۆن پارەی گەنمی جوتیاران جێی کرایەوە ؟

سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراک و پارەی قەرزی جوتیارانی هەرێم کەبڕەکەی سەرو ۳٠٠ ملیار دیمارە لە یاسای الدعم الطاريء للامن الغذائي، پێشتر لەجەدوەلی یاساکەدا بڕی ٥٠٠ملیار دینار دانرابوو بەناوی دفع مستحقات الفلاحين بضمنها فلاحي اقليم كوردستان .
بەڵام پاش دواکەوتنی کۆبونەوەکە بۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڕاپۆرتێکی نوێی لیژنەی داراییان هێنا کە لیژنەی دارایی ئاگای لێی نەبوو، لەوێدا ئەو دەقەی کە باس لەپارەی جوتیاران دەکات لابرابوو، لەناو کۆبونەوەکە داوامان کرد پارەی جوتیارانی هەرێمی تێدا نەبێ ئێمە دەچینە دەر.
لەڕێگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە فشارمان کرد، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا لەلیستەکەدا لەپارەی دابین کراو بۆ وەزارەتی بازرگانی کە ٥ ترلیۆنە پارەی پێشوی جوتیاران بدرێت بەبێ ئەوەی ناوی جوتیارانی هەرێم وەک دەقەکەی پێشوو بهێنرێ ، سەرۆکی پەرلەمان خۆی ئەم دەقەی زیاد کرد بەخوێندنەوە: تسديد مستحقات الفلاحين للسنوات السابقة.
لەکاتێک دا پارەی دابین کراو بۆ وەزارەتی بازرگانی ٥ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار بووە، کرا بە ٥ ترلیۆن و ئەویش بەفشار ئەوە جێی کرایەوە.

Share this