Soran Omar

ئێوە کەی لە خەمی خەڵک تێدەگەن !

ئەوانەی خەمی ژیانی خەڵک و هەژاریی و بێ کاری و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان و گرێبەستەکان و وانەبێژەکانیانە با دوای هەشت مانگ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن حکومەت پێکبهێنن، نەک یەکەم ساڵی دوای هەڵبژاردنی پێش وەخت کە نرخی نەوت ۱۲٠ دۆلارە عێراق بەبێ یاسای بودجە تێپەڕێنێ !
کامە خەمی خەڵکە کە هەموو کوتلە گەورەو براوەکانی هەڵبژاردن لەبەر عینادی سیاسی ئەم دۆخە چەقبەستوەیان دروست کردوە!
ئێوە سەرکردەو بەرپرسەکان هیچ کەسێکتان نە بێ پارەن نە بێکارن نە بێ کارەباو بێ ئاون نە بەپێ دەڕۆن نە پاڵ بەعەرەبانەوە دەنێن نە منداڵەکانتان لەسەر شەقامەکان بەبێ ئیش دەسوڕێتەوە بۆیە لەخەمی خەڵک تێناگەن هەریەکەش دەوروبەرێکی لاوازی گەندەڵ و مشەخۆر دەوری گرتون ناهێڵن ڕاستیەکان وەک خۆی ببیستن.
ئێوە گەر خەمی خەڵکتانهەبوایە ئەمساڵ حکومەتتان پێکدەهێنا کەساڵێکی زێڕینە بۆ ئابوری عێراق بەڵام ئەوەی دەیکون خەمخۆرییە بۆ بەردەوامی گەندەڵی و مانەوەی خەڵک لە خراپترین دۆخی ژیان دا.

Share this