Soran Omar

دۆخی هەرێم لەوە خراپترە هاوپەیمانی ئیتارو سەدرو سونە بیپارێزێ.
دەرچواندنی یاسای ئاسایشی خۆراک ئەو ڕاستیەی ئاشکراکرد کە شیعەکان چەند ناکۆک بن لەنێوان خۆیاندا دواجار ڕێک دەکەون، سونە چەند کێشەی لەگەڵیان هەبێ هەردوو لایەنی ناکۆکی شیعە لەگەڵی پێکدێن، بەڵام کورد و ڕونتر هەردوو حزبی دەسەڵات لەهەرێم وەلەو هاوپەیمانی ئیتارو سەدریەکانن بەڵام نەیانتوانی نە ئیتار نە سەدریەکان نە سونە ڕازی بکەن لەیاسای ئاسایشی خۆراک داواکاری هەرێمی کوردستان لە ۱٦ ملیار دۆلار جێی بکرێتەوە!
ئیتارو سەدریەکان شەو کۆبونەوەو ڕێکەوتن، سونەش لەگەڵ ئیتار پێکهات، ئێمەش تاکو قەرزی گەنمی جوتیارانیان بۆ داناین ماندویان کردین وتیشیان با نەڵێین پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئەگینا دەنگی پێ نادەن! بۆیە یاساکە جگە لەو قەرزە هیچی بۆ هەرێم تێدا نییە!
لەکاتێک دا محمد تەمیم ئەیوت وتومە ئەو بڕگەی مستحقاتی فلاحینی اقلیم لا مەدەن ئەوە قەرزی کۆنە ئێمە گەنمەکەمان وەرگرتوەو کردومانە بەئاردو نان و خواردومانە !
ئیتار لەسەر یەک وشە لەیاساکەدا پێداگری کرد وتی دەبێ وشەی ئینسجام لەگەڵ قراراتی محکمەی اتحادی هەبێ نەک موافق لەگەڵ قراراتی محکمەی اتحادی هۆڵەکەیان جێهێشت، دواتر ئیعادەی دەنگدانیان کردەوەو وشەکەی ئیتاریان دانایەوەو هاتنەوە ژورەوە!
هەرێمی کوردستان دۆخی زۆر خراپە لەبەغدا، بەجۆرێک خراپە کە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدرو سونە و ئیتار فریای هیچی نەکەوتوەو ناکەوێ، ئەو هاوپەیمانێتیانە بۆ پۆستە بۆ ماف نیە ئەنجامەکەی خەڵک زەرەرمەندتر دەبێ.
هەموو سونەو شیعە چەند ناکۆکن بن لەسەر ئەوە کۆکن هەرێم نەوت تەسلیم نەکات هەموو شتێکی بەرامبەر دەکەن و باجەکەشی خەڵک دەیدات.
Share this