Soran Omar

نەخۆش هەیە دوای دوو مانگ لە مردنی سەرەی چارەسەری تیشکی بەرکەوتووە.

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری تیشک یەکێک لە سەنتەرەکانی نەخۆشخانەی هیوایە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک، ئەم سەنتەرە تەنها دوو ئامێری هەیە لەکارکەوتندان ڕۆژانە چارەسەری ۷٠ نەخۆشی پێ دەکرێ، نرخی هەر ئامێرێکیان ۳ ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەداخەوە لەئێستەدا چاکردنەوەشی لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگیراوە چونکە پارەی پێ نادرێت.
سەرەی چارەسەر بۆڤوەرگرتنی تیشک سەرەی حەوت مانگی دەوێ! نەخۆش هەیە کاتێک سەرەی بەرکەوتووە دوو مانگ بووە گیانی لەدەس داوە.
ئەگەر ئەم دوو ئامێرە لەکار بکەوێت ۷٠ لەسەدی چارەسەری شێرپەنجە لەسلێمانی ڕادەوەستێ.
کاتێک ئەمڕۆ بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی نەخۆشخانەکەمان کرد بینیمان ئاوی خواردنەوەی نەخۆشەکانیش خێرخواز دابینی دەکات!
حکومەت هیچ ئاوڕێکی پێویست لەم نەخۆشخانە ناداتەوە.

Share this