Soran Omar

بۆ چارەسەر، کێشەی ئەمنی و مرۆیی پەنابەرانی کەمپی مەخورمان لەسەرۆک وەزیرانەوە ئاراستەی وەزیری کۆچ و کۆچبەران کرد.

لەساڵی ۱۹۹٤ هاوڵاتیەکی زۆری تورکیا ئاوارە بوون و هاتونەتە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لە چەند خێوەتگەیەک نیشتەجێ بوون، لەساڵی ۱۹۹۸ هێنراونەتە کەمپی مەخمور لەئێستەدا ژمارەیان ۱۲ هەزار هاوڵاتیە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەت و منداڵ و بەتەمەنن.
لەئێستەدا سەر بەپارێزگای موسڵن، بەشە خۆراکی مانگانەیان بڕدراوە، ئەم پەنابەرانە ۲۳ ساڵە لەعێراق دەژین، لەکاتی شەڕی داعش بەرگریان کردوەو شەهیدیان هەیە.
بەڵام چەندین جار لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە ئەم کەمپە بۆردومان کراوە.
کێشەی خوێندن و تەندروستیان هەیە، ڕێگری هاتوچۆی کەرکوک و هەولێرو موسڵیان لێ دەکرێ پێویستە کێشەكانی ئەم پەنابەرانە چارەسەر بکەن و پێداویستیە ئەمنی و ئینسانیەکانیان بۆ دابین بکەن و ڕێگری بکەن بە هیچ بەهانەیەک بۆردومان نەکرێن و لیژنەیەک بنێرن بۆ کەمپەکە ئەگەر هەر چەکدار یان گومان لێکراوێکی تێدا نیشتەجێیە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگرنە بەر.

Share this