Soran Omar

ئاوارەکان بۆیە ناگەڕێنەوە حکومەتی عێراقی قەرەبویان ناکاتەوەو بەشێکیش سودمەندن لە بەردەوام بونی کەمپەکان.

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی ناحیەی عەربەتمان کرد، ئەم ئاوارانە زۆرینە خەڵکی سەلاحەدینن و تاکو ئێستە نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
لەئێستەدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران مانگانە سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی پێداویستی پاککردنەوەیان پێ دەدات کە تێبینی لەسەر جۆری خۆراکەکان زۆرە.
ئەم کەمپە لەلایەن چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە هاوکاری دەکرێت، هەرچەندە کۆمەکی مادی و مەعنەوی ڕێکخراوەکان کەمی کردوەو بەرەو نەمان دەچێت چونکە بەهانە کەم ماوە بۆ ئەوەی ئاوارە لەم کەمپانەدا بمێنێتەوە، پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە تاکو بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و ئەوەشی کێشەی نیشتەجێ بون و ئەمنی هەیە حکومەت بۆی چارەسەر بکات.
هەرچەندە تاکو ئێستە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرا نبڕی ٦٠٠ ملیار دینار قەرزاری قەرەبوو کردنەوەی خێزانە ئاوارە گەڕاوەکانە کە ۱٤۷ کەمپیان چۆڵ کردوەو بەیەکجاری داخراون، کەسانێکیش لەپێناو بەردەوامی گەندەڵی دەیانەوێ کەمپی ئاوارەکان هەر بمێنێ!
لەم کاتەدا کە سکچون و رشانەوە بڵاوە بنکەی تەندروستی کەمپەکە رۆژانە چەندین نەخۆش داخڵ دەکات و ئەوەی مەترسی لەسەر بێت رەوانەی شاری سلێمانی دەکرێت.

سۆران عومەر
ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

Share this