Soran Omar

ئەوەی ئەمڕۆ لەگوندێکی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەرامبەر خەڵکی گەشتیاری پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ئەنجامدار تاوانی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیە، سەرەخۆشی لەخانەوادەی قوربانیەکان دەکەین و لەخوا داواکارین شیفای خێرای بریندارەکان بدات.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی تیمی عێراقی ڕێکخراوی CPT لەئابی ساڵی ۲٠۱٥ ەوە تاکو ئەمڕۆ بە بۆردومانی تورکیا ۱۳۸ هاوڵاتی مەدەنی كوژراوە، دەیانیش بریندارو کەم ئەندام بوون، سەدان گوند چۆڵکراوەو خەڵکەکەی ئاوارەبوون.
بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی و هەبونی ڕێکەوتنی ئەمنی نهێنی و ئاشکرا هۆکاری ئەم کارەساتە بەردەوامەن کەلەناوچە سنوریەکان ڕودەدات بەبەهانەی بوونی چەکدارانی پەکەکە.
تورکیا چەندین ساڵە سەروەری خاکی هەرێم و عێراقی بەزاندووەو هەزاران سەربازی بەهەموو جۆرە چەکێکەوە لەقوڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندایەو زیاتر لە ۳٠ بنکەی سەربازی و هەواڵگری لەهەرێمی کوردستان جێگیرکردووە.
پێویستە هەموو ڕێکەوتنێکی ئەمنی نهێنی و ئاشکرا هەڵوەشێنرێتەوەو چاوساغی و سیخوڕی کەسی و دامەزراوەی ئەمنی بۆ وەها دەوڵەتێک کەبەیاسا قەدەغەیە یاساغ تر بکرێت.
پێویستە پێداچونەوە بەگرێبەستی ٥٠ ساڵەی هەرێم و ۷٥ ساڵەی عێراق لەگەڵ تورکیا بکرێت.
پێویستە باڵوێزخانەو قونسوڵخانەکانیان دابخرێت، چیتر خوێنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق هێڵی سور بێت.
لە ۳٠/٥/۲٠۲۲ بەبەڵگە هەموو هێرش و داگیرکاریەکانی تورکیامان بۆ سەر هەرێمی کوردستان خستە بەردەس وەزارەتی دەرەوەی عێراق و داوای لێکۆڵینەوە کرا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بەڵام تاکو ئەم کارەساتەی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەو حکومەتی عێراقی هیچ هەنگاوێکیان نەنا.
Share this