Soran Omar

عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە
ئەگەر حکومەتیش پێک بێت تەمەنی کورت دەبێت.

ئەم قۆناغەی عێراقی پێدا گوزەر دەکات، قۆناغی بەریەک کەوتنێکی نوێیە لەنێوان دۆستەکانی دوێنێ و نەیارەکانی ئەمڕۆ، قۆناغی یەکتر تاقیکردنەوەو ڕەدکردنەوەیە!
لەحوکمڕانی نوێی عێراقدا لە ۲٠٠٥ەوە ئەم سەرکردە سیاسیانە بەشیعەو سونەوە قۆناغی زۆریان پێکەوە تاقیکردۆتەوە ئیدی هەندێکیان بڕوایان بەوانی دی نەماوە! بۆیە ئاسان ناگەنە ئەنجامی پێکەوە پێکهێنانی حکومەت، ئەم سیاسەت و ململانێیانە تەواوی گەلانی عێراقی ماندوو کردوەو وڵاتی لەخزمەت نەکردن و گەندەڵی گەورەدا هێشتۆتەوە، دەرکەوت عێراقی دوای ۲٠٠۳ گەندەڵی گەورەو میلەتی برسی بەرهەمهێنا.
سەرەڕای دەست وەرنەدانی ئەمریکا لەکاروباری ئێستەی پێکهێنانی حکومەت، سەرەڕای تەداخولی ئیقلیمی، بەڵام ماڵی شیعە لەنێوان ئیتارو صەدریەکان بەتایبەت تر لەنێوان صەدرو مالیکی بەتەواوی لێکترازاوەو ناکۆکن.
ئەم هەفتە بەسەرۆکایەتی مامۆستا عەلی باپیر لەبەغدا دیداری زۆرمان ئەنجامدا، زۆری سەرکردەوی رەوت و هاوپەیمانێتیەکانمان بینی؛
د.بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراق
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئال صادق سەفیری کۆماری ئیسلامی ئێران لەعێراق
هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر
قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەصایبی ئەهلی حەق
حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئیئتلافی نەصر
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە.
عێراق بەرەو لێکترازان و بەریەک کەوتنی نوێ هەنگاو دەنێ کەئەگەر حکومەتیش پێک بێت تەمەنی کورتەبێ.
لەو نێوەندەشدا کورد ماڵێکی لێکترازاوو حوکمڕانێتیەکی گەندەڵ و گەلێکی ماندووی هەیە.

Share this