Soran Omar

ئەمەی لەهەرێم دەگوزەرێ حوکمڕانی چەند سیاسیەکی بازرگانە لەسەر داهاتی هەرێم و خوێنی خەڵک لە ملیۆنەریەوە هەوڵی ملیاردێری دۆلار دەدەن لەوپێناوەشدا خەریکی دروشمبازیی چاکسازی و گرتنی ئەوانەن کەدزییان بۆ کردون یان دزییان پێکردون !
هەر سەرمایەدارێکیش ڕاستی ئەوە بڵێ کە کێ شەریکیانەو کێ ڕەشوەیان لێ وەردەگرێ و چۆن سەرانەیان لێ دەسەنن و چۆن لەوەزارەت و فەرمانگەکان کاریان دەڕوات ئەیکوژن یان سەرمایەکەی لەدەست دەدا!
یان بەشێک لەو هەڵتۆقیوانەی ناو بازرگانی ئەو بەرپرسانەیان فێری ڕەشوەو دزی کردوەو ڕێگاکانی دزی و داگیرکردنی زەویان نیشانداون !
لەهەرێم ئەوەی دەسەڵاتی زیاترە تۆمەتبارترە بەدزی گەورە!
ئەمانە لەخەمی کۆمپانیاکانی خیانن لەناو حکومەت و حزبی باڵا دەست، نەریتێکتان شۆڕکردۆتەوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە کە هەرکەس دەسی ڕۆشت هەوڵەدا بەناشەرعی دەوڵەمەند بێ.
ئەم هەرێمە بۆتە دزخانە، ئێستە دزی گەورە دزی بچوک دەگرێ چونکە دەڵێ تۆ چەندت بۆ من دزیوە بەشێکیشت بۆ خۆت دزیوە!
کارگوزاری بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک هاتە لام خوێندەواری نەبوو بەڵام نوسراوی ڕێپێدانی دەسەڵاتدارێکی پێ بوو بۆ کاروباری زەوی و زار! ئەی ئەبێ سکرتێرو بەرپرسی نوسینگەو بەرپرسی پاسەوانەکانیان چییان کردبێ و چییان وەرگرتبێ و چییان بەناوەوە بێ!
ئێستە منداڵ و کچ و ژنەکانیشیان فێری بزنسی گەورە بوون لەوڵاتان!
ئێستە لەقۆناغێکی نوێی پەلوپۆکردنی دزی بچوکداین بۆ چەند دزێکی باڵادەست!
ئەگەر نا نەبووە کەسێک سیاسەت بکات لەپێناو بازرگانی و کۆمپانیاکانی و دەوڵەمەندبونی ناشەرعی!
کاتێک سیاسیەکانی ناو دەسەڵات و حوکمڕانی بازرگانیان کرد ئەم دۆخەی لێ بەرهەم دێ کەدەیبینن!
زستان خۆزگە بەهاوین دەخوازی هاوینیش خۆزگە بەمەرگ !

Share this