Soran Omar

ئەمڕۆ لەئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محمد شیاع سودانی بەربژێری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆسەرۆک وەزیرانی ئایندەی عێراق، لەکۆبونەوەیەکدا باسی لە ئەولەویاتی بەرنامەی حکومەتی ئایندە کرد کە چوار بابەتە ئەوانیش خزمەتگوزاری و تەندروستی و کارەباو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ئەوەش بە کاتی دیاریکراو هەوڵی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکەی دەکات، باسی لەگرفتی ئاوو مەسەلەی نەوت و بێکاری و پرۆژەکان و پیشەسازی و وەبەرهێنان کرد.

دەربارەی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لێم پرسی بۆچونی چییە؟ وتی: کێشەی نەوت بڕیاری دادگای فیدراڵی یەکلایی کردۆتەوەو دەبێ جێبەجێ بکرێ! چارەسەرەکەشی لەیاسای نەوت و غازی عێراق دەكرێ کەپێویستە لەزوترین کات یاساکە دەربچێ .

Share this