Soran Omar

عێراق بێ بەرامبەر بەشە خۆراک دەنێرێ، لەهەرێم زۆرکات وەرگرتن و دابەشکردنی دوادەخەن ! 

لەوەڵامی چەند پرسێکی پەیوەست بە بەشەخۆراکی هەرێم بەگشتی و شاری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و شاری هەڵەبجە، د.عەلاء حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق دواکەوتنی بەشەخۆراک و دابەش نەکردنی و دانەگرتنی خۆراک لەبارهەڵگرەکان و کەمتەرخەمیەکان دەخاتە ئەستۆی لقی سلێمانی کۆمپانیای گشتی خۆراک و باس لەوە دەکات لە پشووەکاندا بەشەخۆراکیان لێ وەرناگرن لەکاتێکدا ڕۆژانی هەینی و پشووەکانیش کارمەندانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەوامی بەردەوام دەکەن تاکو بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دوا نەکەوێ. 

نەگێڕانەوەی پارەی بەشەخۆراکیش لە ۲٠٠۳ ەوە تاکو ئەمڕۆ بەهۆکاری مەحروم بونی فەرمانبەرانی کۆمپانیای خۆراکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم دادەنێت.

ئەرکی وەزارەتی بازرگانی هەرێمە ئەم کارە ڕێک بخات و مافی دەوامی زیادەو رۆژانی پشوی کارمەندەکانی بدات تاکو بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دوانەکەوێ، کە لەو دواکەوتنانەدا گومانی ئاڵوگۆڕو لادانی بەشێکی خۆراکی هاوڵاتیان و فرۆشتنەوەی وخراپ بونی هەیە!

Share this