Soran Omar

بەسەرکردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و دیدار لەگەڵ کاک هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین دەربارەی مەرزی کێلێ و ئەو پێداویستیانەی ناوچەکە کە پەیوەندیان بەحکومەتی عێراقەوە هەیە.

ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران دواین نوسراوی لەسەر مەرزی کێلێ ئاراستەی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق کرد بەئومێدی ئەوەی ڕێڕەوی ئەو مەرزە بکەینەوە کە سودی بوژانەوەی ئابوری و بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەڤەرەکە هەیە. 

باسمان لە پێداویستی دروست کردنی بەنداوی دەڵگە بۆ ناوچەکە کرد، پەیوەست بە حکومەتی هەرێمیش نزیک بە ٥٠ پرۆژە لە دەڤەرەکە وەستاوە کەبەشێکیان کاری زۆری تێدا ئەنجامدراوە، دەربارەی دوسایدی ڕێگای ڕانیە کەتاکو سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تەواوکراوە تەنها هێڵکاری و تابلۆی ئاماژەی هاتوچۆی ماوە کە لەنزیکترین کاتدا ئەوێش ئەنجام دەدرێ.

دەربارەی دوو سادی ناو بازاڕی ڕانیەش کە تاکو ئێستە تەواو نەکراوە پێویستی بە ۱٠ ملیۆن دۆلارە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو موڵکانەی بەر شەقامەکە دەکەون، ئەوەش ئەرکی حکومەتی هەرێمە گوژمەیەک پارەی بۆ تەرخان بکات پێش یادی راپەڕین لەساڵی داهاتوو. 

قسەو باسمان لەزۆر بابەتی دیکەی پەیوەست بەدەڤەرەکەوە کردو بەئەرکی سەرشانمانی دەزانین لە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲۳ی عێراق لەچوارچێوە ڕێپێدراوەکان بودجەیەک بۆ دەڤەرەکە دابین بکەین وەک ناوچەیەکی زیانلێکەوتوی دەستی ڕژێمی پێشوو.

Share this