Soran Omar

مستەفا کازمی ڕێکارەکانی ناونانی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراقی ڕادەستی حکومەتی داهاتوو کرد.
لەم خولەی پەرلەماندا هەوڵمدا بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراقەوە وەک پارێزگای نۆزدەیەم و چوارەمی هەرێم بەفەرمی بناسێنرێت و ڕێکارەکانی تەواوبکرێت، تاکو لەیاسای بودجەو بوژانەوەی پارێزگاکان و زۆر بابەتی دیکە سودمەند بێت، بەڵام مستەفا کازمی بەهۆکاری سەرژمێری ئەو بابەتەی ڕادەستی کابینەی نوێی حکومەت کرد، لە حکومەتی نوێش بەشوێن تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەبم .

Share this