Soran Omar

حکومەتی عێراق دوای ساڵێک لە ململانێ و ناڕەزایەتی و کوژرانی دەیان خۆپیشاندەرو کشانەوەی ۷۳ پەرلەمانتاری کوتلەی سەدر پێکهێنرا، تەنها دوو وەزیری کورد متمانەی پێ نەدرا بەهۆکاری ڕێک نەکەوتنی یەکێتی و پارتی.
ئەم کابینە سەرۆک وەزیران پەرلەمانتار بوو، چەندین وەزیری دیکەش پەرلەمانتاربوون و پۆستی وەزیرییان وەرگرت، لەکارنامەو سەر کاغەز بەڵێنی زۆر دراوەو خاڵی جوان نوسراوە، لەواقیعدا جێبەجێکردنی سەنگی مەحەکە.
لەم کابینەدا ئەگەر گۆڕانکاری لەباشکردنی ژیانی خەڵک ڕونەدات سیستمی سیاسی داڕزیوی عێراق کۆتایی دێ!
ئەم حکومەتە لەژێر سایەی چەک و هێزو سەربازدا پێکهێراوە! یەک کاتژمێر بۆشایی دروست ببێ خەڵکی ناڕازی دەیڕوخێنێ.
هەرچی پەیوەستە بەهەرێم لەکارنامە ۲۲ لاپەڕەییەکەی حکومەتدا دوو دێڕو چەند خاڵێکی لەسەر ناکۆکێ هەرێم و حکومەتی فیدراڵە .
ئەم کابینە ئافرەتێک بۆتە وەزیری دارایی لەڕابردودا کەوەزیری داراییش کورد بوو ئەم بەڕێوەبەری گشتی بوو زۆرینەی کات ئەو بڕە پارەی بۆ هەرێم دەنێردرا ڕایدەگرت و وەزیر دەسەڵاتی بەسەریدا نەبوو!
هەرچەندە یەکێتی و پارت جگە لەسەرۆک کۆمار چوار وەزیریان هەیە یەکێکیان جێگری سەرۆک وەزیرانیشە.
بەهیوام هەموو پێکهێنەرەکانی حکومەت ڕاستگۆبن لەگەڵ بەڵێنەکانیان بۆ خزمەتی خەڵک هەرچەندە بیست ساڵە تەنها گەندەڵی و ستەمیان بەرهەمهێناوە.

Share this