Soran Omar

دۆسێی نەخۆش کەوتنی دکتۆر کازم دۆسێیەکی ساناو نەخۆشییەکی ئاسایی نییە، کاتێک لەهەرێمی کوردستان تەندروستی تێک دەچێ ڕونکردنەوەی ڕاپۆرتی پشکنینی سەرەتایی پزیشکی دادی سلێمانی بەنوسراوی ژمارە ” ت ” لە ۲۳/۲/۲٠۲۲ دا بۆ ئەنجام دەدرێ کەلەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: نیشانە زیندەگیەکانی ژیانی تێدا جێگیر نیە و لەباری هۆشداری تەواودا نیەو خوێن بەربونی گەدەی هەبووە، تەنها بەکاردانەوەی بیلبلەی چاوی دا بۆ ڕوناکی دڵنیابون لەژیانی، بۆیە پاش ئەو بەروارە دەبرێتە دەرەوە بۆ چارەسەر .
لەئێستەدا ئەوەی گرنگە سەلامەتی ژیانی دکتۆر کازمە، خانەوادەکەی لەدۆخێکی خراپی دەرونیدان بەهۆی تەندروستی دکتۆر کازمەوە کەلەئێستەدا توانای قسەو بەرگری لەخۆکردنی نییە ئەوپەڕی بێ ویژدانییە هەڵمەت دژی دەکرێ گوایە چۆتە دەرەوە بۆ خوێندنی دکتۆرا لەکاتێکدا دکتۆرای لەزانکۆی سلێمانی تەواوکردوە.
خوای گەورە شیفای بدات و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ناوخێزان و خانەوادەو ئازیزانی.

Share this