Soran Omar

وەک لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی سەردانی شاری بەسرەمان کرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو سەمادە ڕوسیەی کەلە تورکیاوە ولەڕێگەی ئیبراهیم خەلیل داخڵی عێراق کراوە، بەپێی گرێبەستەکە ۳٠٠ هەزار تەن سەمادەو ٥٠ هەزار تەنی گشتۆتە عێراق بەڵام وەزارەتی ژینگەی عێراق پاش پشکنین داوای بەکارنەهێنانی دەکات لەوەزارەتی کشتوکاڵ و جوتیاران بەهۆی بەرزی تیشکدانەوە کەئەگەری ڕودانی کارەساتی گەورەی هەیە.

لەقەزای زوبێری شاری بەسرە سەردانی الشركة العامة لصناعة الاسمدة-مان كرد، دەقی گرێبەستەمان وەرگرت، لەو ڕێژە سەمادەمان پرسی کەدەوترێ تیشکدانەوەی بەرزەو مەترسی دروست دەکات، دەرکەوت ئەو گرێبەسە سودمەند لێی کۆمپانیایەکەو بەپێی گرێبستەکەش هەنگاوی نەگرتۆتەبەر، هەنگاوی کردەییبەرامبەر ئەو بابەتە دەگرینەبەر.

Share this