Soran Omar

ئەمڕۆ لیژنەی کۆچ و كۆچبەرانی پەرلەمان، میوانداری وەزیری کۆچ و ئاوارەیی ئیڤان فایقیان کرد، بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، و بەرنامەی حکومەت.

لیژنەکە گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بە کەمپەکانی ئاوارەکان، هەروەها پاڵپشتی وەزارەت بۆ ئەو کەمپانە لە ڕێگەی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستی پێویست، وەک وەزیری کۆچبەران دووپاتی کردەوە کە وەزارەت بەردەوامە لە ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی گەڕانەوەی بێ زۆرەملێ، هەروەها یەکخستنی هەندێک لە کەمپەکان کە دانیشتووانیان تەنها چەند ژمارەیەکیان ماوە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پشتگیری. 

لیژنەکە پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی وەزارەت بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە ئاوارەکان دووپاتکردەوە، جەختیشی کردەوە لە بەدواداچوونی بەردەوامی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە کەمپەکاندا پێشکەش دەکرێن، بەتایبەتی سەبارەت بە کەلوپەلی خۆراک و پێداویستیی پێویست، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی ئاوارەکان. هەروەها تاوتوێی بەرنامەی حکومەت و بودجەی وەزارەت کرا، باسی ئەو ڕێکارانەش کرا کە وەزارەت داناوە دوای کشانەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پاڵپشتی مەلەفی ئاوارەکان.

نەتەوەیەکگرتوەکان کۆتایی ئەمساڵ هەموو هاوکاریەکی بۆ ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان ڕادەگرێت. 

Share this