Soran Omar

پاش مانگێک لەدەستبەکاربوونم لە ۸/۲/۲٠۲۲ بەدواداچونم دەست پێکرد بۆ لەسەدا ۲٠ی ئەو بڕە پارە زیادەی لەسەر هاوڵاتیان دانراوە لەکڕینی کارتی موبایل و ئینتەرنێت تاکو بزانرێ ئەو پارە گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت؟ یان لای کۆمپانیاکان پارەکەیان وەرگرتووەو نەیانگەڕاندۆتەوە، تاکو ئەو باجی فرۆشتنە لەسەر کڕیار نەهێڵرێ.
دەرکەوت دوو کۆمپانیا بڕی ۲۷ ملیار دنیاریان لایەو نەیانگەڕاندۆتەوە، باقی کۆمپانیاکانی دیکە پارەکەیان گەڕاندۆتەوە.
بۆیە لەم کابینەدا داوام کرد ئەو پارانە وەربگیرێتەوەو لەبودجەی ساڵی ۲٠۲۳ ئەو پارەزیادە بەناوی باجی فرۆشتن لەکۆمپانیاکان وەربگیرێ نەک بارگرانی لەسەر کڕیار دروست بکات.
خۆشحاڵم کە بەڕێز وەزیری گەیاندن ئەم بابەتەی بردۆتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاریان لەسەردا پارەی زیادەی فرۆشتنی کارتی موبایل و ئینتەرنێت لاببرێ لەسەر هاوڵاتیان و ئەو پارانەش لای کۆمپانیاکانە لێیان وەربگیرێتەوە.

Share this