Soran Omar

لەلیژنەی کۆچ و کۆچبەران پێشوازی و کۆبونەوە لەگەڵ دامەزراوەی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ IILHR بەئامادەبونی خاتوو روبن كارى بەرپرسی عێراقی ڕێکخراوەکە و نەجم خەفانی ڕاوێژکاری پێشکەوتوو ، دەربارەی پرسی ئاوارەکان .

لە میانی میواندارییەکەدا باس لە دۆسیەی ئاوارەکان و کێشەکانی بەدەستهێنانی ناسنامەی فەرمییان کرا، ئەمە جگە لە ئاستەنگیەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکان بەتایبەتی سەبارەت بە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک، کە تیایدا ئەنجوومەنی نوێنەران گەرەنتی تەرخانکردنی دارایی بۆ ڕزگاربووانی ئێزیدی، بەڵام لە جێبەجێکردنیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.

هەروەها تاوتوێی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی و کاری لیژنەی پەیوەندیدار بە وەرگرتنی داواکارییەکانیان کرا، بەو پێیەی سەرۆکی لیژنەی کۆچبەران دووپاتی کردەوە کە لیژنەکەی میوانداری ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی ڕزگاربووان دەکات بۆ گوێگرتن لە بۆچوونەکانیان و وەستانەوە لەسەر کێشەکان لە جێبەجێکردنی یاساکە.

شاندی پەیمانگاکە پێشنیاریان کرد کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان لیژنەی کۆچی پەرلەمانی و پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و وەزارەتی کۆچبەران ئەنجام بدرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرس و مەلەفانەی وروژێنراون.

Share this