Soran Omar

لە ۹/۱٠/۲٠۲۲ داوای نەوتی سپیمان لەوەزارەتی نەوتی عێراق کرد بۆ پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان، وەزارەتی نەوت لە ۱۹/۱٠/۲٠۲۲ ڕەزامەندی دەربڕی و نوسراوی ئاراستەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان کرد بۆ ناردنی نەوتی سپی .

وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ وردەکاری ناردنی بڕی ڕۆژانەی نەوتەکەی بۆ ناردوین کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان بەناردنی کردووە، نرخەکەی بۆ هەر لیترێک ۷٥٠ دینارە کەبەرمیلی دەکاتە ۱٥٠ هەزار دینار، حکومەتی هەرێم دەتوانێ دەعمی خۆی بخاتە سەرو بە ۳٠ هەزار دینار دابەشی بکات بەسەر هاوڵاتیاندا وەک چۆن دەڵێ بەرمیلی نەوتیان کڕیوە بە ۲۹٠ هەزارو دەیدەنەوە بە ۱٠٠ هەزار، واتە ۱۹٠ هەزار خستۆتەسەر.

با بۆ ئەم نەوتەی عێراق ۱۲٠ هەزار دیناری بخاتە سەرو بە ۳٠ هەزار دینار دابەشی بکات..

Share this