Soran Omar

پاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ١٣/١٢/٢٠٢٢ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری حکومەت بۆ پەیوەست کردنی خوێندنی کوردی ناوچە دابڕێنراوەکان بەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی پێکهێنا بەسەرۆکایەتی خاتوو سەنا هیدایەت گەرمیانی بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەی کارنامەی حکومەت.
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە لەشاری بەغدا لەگەڵ خاتوو سەنا سەرۆکی لیژنەکە کۆبومەوە، لەئێستەدا دەستبەکاربون و داوایان لەپەروەدەی موسڵ و کەرکوک و دیالەو خورماتوو ئەو ناوچانەکردووە کەبڕیارەکە دەیانگرێتەوە تاکو پێداویستی میلاکاتی فیعلیان بنێرن بۆ لیژنکە، هەرچی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەش کە کارتی نیشتەجێبونیان ئەو ناوچانە بێ کەلەبڕیارەکەدا هاتوە دەگوازرنەوە سەر پەروەردەی عێراق، بەمەش ١٧ هەزارو ٤٥٥ مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند دەبن، تەنها ئەوانە ناگرێتەوە کە ساڵێکیان ماوە خانەنشین ببن.
پاشان پرۆگرامی خوێندنیان دەگۆڕێ بۆ سەر سیستمی پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
خاتوو سەنا ئاماژەی بەوەکرد بەردەوام کاردەکەن تاکو بتوانن لە ماوەی شەش بۆ هەشت مانگ کۆتایی بەکارەکانان بهێنن.

Share this