بەپێی ڕاپۆرتێکی نھێنی کە بۆ دامەزراوەی ئەتڵەنتیکی توێژینەوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە (١٢٥ بۆ ١٥٠ ) ملیار دۆلاری عێراق ئێستە لەدەرەوەی عێراقە لەچەندین وڵاتی جیاواز کە زۆرینەی بەشێوەی نامەشروع بەدەستھاتووەو بەسپیکردنەوە براوەتە دەرەوە، بەنمونە تەنھا لەلەندەن دا بەپارەی دزراوی عێراق (بەھەرێمیشەوە) بایی (١٠) ملیار دۆلار تەنھا موڵک کڕدراوە!
چاوەڕێی ئەوە دەکرێ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیاو بانک بخاتە لیستی OAFC کە پارەیان سپیکردۆتەوە!
عێراق ئەو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەی واژۆکردووە لەپێناو سەلامەتی سیستمی دارایی و بانکی کەئێستە تەواوی سیستمی دارایی و بانکی و نرخی دراوو بەهای دینارەکەی لەبەردەم مەترسیدایە.
لەسەر ئەو سپیکردنەوەو بردنە دەرەوەی پارە وەزارەتی خەزنەی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٨ بانکی بلاد الاسلامی و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەکەی ( ئاراس حەبیب)ی خستە لیستی OAFC نوسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانی، لەکاتێکدا عێراق لەڕیزی ئەو ١٥ وڵاتەدایە کە لەوەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەلیستی نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانیدایە.