Soran Omar

دەربارەی چەند پرسێکی تایبەت بەهەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق د.عبداللطيف جەمال رەشیدم کرد.

بەئامادەبوونی د.موەفەق دەرگەڵەیی ڕاوێژکار سەرۆک کۆمار، بۆ گفتوگۆو هەوڵی زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە : دوو بەنداوی ناوچەی پشدەر، شایستە داراییەکانی لیوای ٢٠ لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناونانی هەڵەبجە وەک پارێزگای ١٩ هەمی عێراق و مەرزەکانی کێلێ و سازان و شوشمێ و سەرتەک و چارەسەری ٦٤ برینداری بەرکەوتوی چەکی کیمیاوی قسەوباسمان کرد، هەموو نوسراوو بەڵگە فەرمیەکانی وەڵامی حکومەتم بۆ ئەو دۆسێیانە ڕادەستی بەڕێزیان کرد، لای خۆیەوە نوسینگەکەی ڕاسپارد جەخت لە جێبەجێکردنی ئەو دۆسێیانە لە حکومەت بکەنەوە.

جێی باسە بۆ مەسەلەی پارەی گەنمی جوتیاران د.عبداللە عەلیاوایی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو.

Share this