بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو کۆمپانیانەی بواری موبایل و ئینەرنێت کە لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن گرێبەستیان هەیەو بۆ ساڵی ٢٠٢٢ باجیان نەداوە، لەکۆی ٢٠ کۆمپانیا تەنها ٤ کۆمپانیا باجی داوە بڕەکەی ٣٨٠٧٩٩١٢٠٠ سێ ملیارو هەشت سەدو حەوت ملیۆنە، بەڵام ١٦ کۆمپانیایان باجیان نەداوە، ئەو ١٦ کۆمپنیا بڕی ٢٥٢٥٤٤٥٠٠٠٠ بیست و پێنج ملیارو دووسەدو پەنجاو چوار ملیۆن دیناریان لەسەرە.
دکتۆرە هیام یاسری وەزیری گەیاندن لە دەستبەکاربونیەوە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر ئەو ١٦ کۆمپانا بۆ تەسلم کردنی ئەو باجەی لەسەرینەو نەیانداوە.