Soran Omar

پاش بەدواداچون بۆ کارەکانی (مكتب مكافحة غسيل الاموال و تمويل الارهاب) لەساڵی ٢٠١٦ تاکو ساڵی ٢٠٢٢ ئەو مامەڵە گوماناویانەی لەدامەزراوە داراییەکاندا لەلایەن نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی سپیرکردنەوەی پارەو تەمویلی ئیرهاب لێکۆڵینەوەی لێکراوە (٣٠٤٧) مامەڵە بووە.

ئەو مامەڵانەشی کە گومانی سپیکردنەوەی پارەو تەمویلی ئیرهابی لەسەربووەو لەلایەن دادگاوە حوکم دراوە لەسەریان (٢٠٤) مامەڵە بووە.

لەساڵی ٢٠٢٢ بانکەکانی عێراق خراونەتە سیستمی ئاگادارکردنەوەی ئەلکترۆنی go AML چونکە عێراق تاکو ساڵی ٢٠١٨ لە لیستی ئەو وڵاتانە بوو کە مەترسی زۆری هەبووە بۆ سپیکردنەوەی پارەو کەمتەرخەمی لەبەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارەو تەمویلی ئیرهاب، ساڵی ٢٠٢١ عێراق لە یەکێتی ئەوروپا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا کە پارە سپی دەکەنەوە، لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٦ ەوە لەو لیستەدا بوو.

لە ٣١/١/٢٠٢٣ ەوە عێراق لە کۆمەڵەی (ايجمونت) قبوڵکراوەو لە تەموزی ئەمساڵدا ئەندامێتی تەواوەتی لەو کۆمەڵەیەدا دەبێت کە کارئاسانی دەکات چاودێری ئاڵوگۆڕی باشترکردنی جوڵەی نێودەوڵەتی هاوردەکردنی کاڵا.

ئەم كۆمەڵە، تۆڕێکی جیهانییە بریتییە لە فراوانکردن و ڕێکخستنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دارایی، زیادکردنی کاریگەریی یەکەکانی زانیاری دارایی، لەڕێگەی تۆڕی پارێزراوی ئێگمۆنت.

 نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارەو تەمویلی ئیرهاب (٨) موزەکەرەی لێکگەشتنی لەگەڵ وڵاتانی بیانی هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر بانکەکان.

بڕیاریشە چاودێری لەسەر دامەزراوە دارایی و غەیری دارایی و کارو پیشەکان دابنرێ لە تۆماری خانوبەرەو ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ژمێریاران و پارێزەران و ئاڵتون فرۆشەکان و زۆر کەس و بواری دیکە دابنرێ بۆ ڕێگری و بەسزاگەیاندنی ئەوانەی پارە سپی دەکەنەوە. 

Share this