لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ لەلیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەسەر نرخی دۆلارو سیستمی نوێی ئەلکترۆنی و جیاوازی و بەرزی نرخ لەبازاڕ گفتوگۆمان کرد.
– پێویستە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی داخڵ بونیان بە سیستمی ئەلکترۆنی و دەمج کردنی پێنج کۆمپانیا پێکەوە خێراتر بکەن تاکو بەشداربن لەوەرگرتنی دۆلار بەنرخی فەرمی.
– بۆ بازرگانی بچوک کەدۆلاری پێویستە یان هاوڵاتیان بۆ حەواڵەی دەرەکی کۆمپانیای حەوالەی ویسترن یونین دەتوانن بەکاربهێنن کەلەئێستەدا بانکی ناوەندی ڕێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو ئەنجامداوە.
– سەبارەت بە ئەنجامی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا وتی ئەوان تێبینیان لەسەر حەواڵەو سپیکردنەوەی پارەو بردنی دۆلاربووەو لەسەر ئەم سیستمە ئەلکترۆنیە نوێیە و ڕێساکانی یەکدەنگ بوون و چاودێری بەڕێوەچونی پرۆسەکە دەکەن.
– هەرکەس دۆلاری بەنرخی بازاڕ لە هەر بانک و کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕییەوە وەسڵەکەی بێنێت بۆ بانکی ناوەندی ئێمە جیاوازی نرخەکەی بۆ دەگەڕێنینەوەو لەو بانک و کۆمپانیای دەبڕین.
– کاتی پێویستە تاکو هەموو بازرگان و کۆمپانیاو کارگەو کارخانەکان داخڵی سیستمی نوێی ئەلکترۆنی دەبن ئەوکاتە جیاوازی نرخی دۆلار لەبانکی ناوەندی و بازاڕ کۆنترۆڵ دەکرێ.
– ئێستە دینار مانگانە ٩٢ ترلیۆن لەبەردەستەو ڕێمان نەداوە پارە چاپ بکرێ، پێشتر ٤٥ ترلیۆن مانگانە بەردەست بوو ئێستە دیناری زیاترمان لەبازاڕ گەڕاندۆتەوە.
– وردە وردە کە بردنە دەرەوەی دۆلارمان کۆنترۆڵ کردووە خستنەڕوی دۆلار بۆ ناوخۆ زیاترەکەین.
– لەهەوڵی ئەوەداین کێشەی باجی بازرگانیی چارەسەر بکەین کەترسێکیان هەیە لەداخڵ بوون بە سیستمی ئەلکترۆنی.
– دەروازە سنوریەکان و گومرگ کێشەی گەورەی بردنە دەرەوەی دۆلاربووەو ئەبێ حکومەت چارەسەری دەروازە سنوریەکان و داخڵ بونی کاڵا بکات.
– یەدەگی عێراق بە مستندات و ١٣٠ تەن ئاڵتون و دۆلارەوە گەشتۆتە ١٠٠ ملیار دۆلار .
– سەبارەت بە ئاگادارییان لەپارەی دۆلاری فرۆشی نەوت وتی نازانین لەکوێیەو چۆن دەگەڕێتەوە عێراق لەهەرێم و چۆن دەگۆڕدرێتەوە کەئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار هەیە.
– پێویستە پرۆژەکانی نیشتەجێ بوون کە لەوەبەرهێنان تۆمارن بەڵگەنامە فەرمیەکانیان پێشکەشی بانکی ناوەندی بکەن و داخڵی سەکۆی ئەلکترۆنی ببن تاکو بەڵگەی ئەوە پێشکەش بکەن کە هاوڵاتیان چەند پارەیان لەسەرە بەهێندەی ئەوە دۆلاریان بەنرخی فەرمی پێ بدەن.