Soran Omar

سوپاس بۆ خوا هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوو، پیرۆزبایی لەخەڵکی شاری هەڵەبجە دەکەم خۆشحاڵم لەدەرچونی یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بەشداربووم و لەتەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەو پارێزگایە لەعێراق لەهەوڵدا بووم.
حکومەتی هەرێم وەک پارێزگا وەک رەمزی قوربانیدان هەڵەبجەی خزمەت نەکردووە، ئێستە لەعێراقیشەوە بوو بەپارێزگا ئیدی خزمەتی هەڵەبجە بکەن.
لە ١٩/٦/٢٠٢٢ داوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەم لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد، بەڕێزیان لە ٣٠/٦/٢٠٢٢ نوسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان کرد، لە ١٧/٧/٢/٢٠٢٢ وەزارەتی پلاندانان داوای کرد ئەو بابەتە بخرێتە کابینەی نوێ.
لە ١٣/١١/٢٠٢٢ کە ١٦ ڕۆژ بوو کابینەی بەڕێز محمد شیاع سودانی دەستبەکاربوو داوام لێکرد ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تەواو بکات، لە ١٦/١/٢٠٢٣ جارێکی دیکە داوای تایبەت هەڵەبجەم ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردەوەو نوسراوەکەی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان کرد، لە ١٦/٢/٢٠٢٣ جارێکی دیکە داوایەکم ئاراستەی بەڕێزیان کرد کە بۆ ١٦/٣/٢٠٢٣ پرسی بەپارێزگابونی هەڵەبجە بکاتە دەستکەوتی یەکەمی کابینەکەی بۆ ئەوشارە پەراوێزخراوە.

Share this