Soran Omar

لەسەر بەهەدەردانی ٥٠٥ ملیار دینار ١٠ کەسی بانکی شمال دادگایی دەکرێن
بانکی شیمال یەکێک لەو بانکانەی کە لەماوەی ڕابردودا دۆسێکەیانم ئاراستەی بانکی ناوەندی کرد لەسەر بەهەدەردانی ٥٠٥ ملیار دینار، دەستخۆشیم بۆ بانکی ناوەندی کە هەنگاوی کرداری دەست پێکرد لەدادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە بۆ دادگایی کردنی ١٠ کەس لەوانەی کەبەرپرسیارن لە بەهەدەردانی ئەو ٥٠٥ ملیار دینارەو چەندین کەسی دیکە سکاڵاان لەسەر تۆمارکراوەو چەندینی دیکەش بانگێشت دەکرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەکەیسی بانکی شیمال.
ئەم ٨ کەسە بەرپرسیارن لە بەهەدەردانی زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار.
نسرين يحيى محمد
محمد فاضل محمد
سعد فائق كولك
ياسر موفق سامي
حميد اكرم حميد النجار
وهب طارق عبدالجبار
طارق محمد ابراهيم الحسن
حارث شاكر عبدالحميد .
نوزاد الجاف ، بڕی ١٤٥ ملیار دیناری لەئەستۆیە .
نبیل كاظم محمد ، ١٠ ملیار دیناری لەئەستۆیە.
چاکسازی لەسیستمی بانکی لەکارەگرنگ و لەپێشینەکانە بۆ ڕێگری لەسپێکردنەوەی پارەو زیان گەیاندن بەئابوری وڵات، بونی ئەو ژمارە زۆرەی بانک لەعێراق بەداخەوە بەشێکیان بۆنەتە ھۆی زیانی گەورە لەئابوری و گەشەپێدان و وەبەرھێنان لەکاتێکدا دەبوو خزمەتی گەورەی ژێرخانی ئابوری و بوژانەوەی پیشەسازی و وەبەرھێنان بونایە لەعێراق.
Share this