Soran Omar

لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە داواکاری تایبەت بەخەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ئاراستەی لیژنەی دارایی کرا.

بۆ بەڕێز / سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتە/ زیادکردنی ئەم بابەتانە بۆ مشروع قانون الموازنە الاتحادیە لسنوات ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥

سڵاوو ڕێز

بەڕێزان لە کۆبونەوەی تقرير ومناقشة (القراءة الثانية)ى پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣،٢٠٢٤،٢٠٢٥ داواکارم لەبەڕێزتان ئەم چەند داواکاریە بەهەند وەربگرن و شوێنی بکەنەوە لە پرۆژە یاسای بودجەدا:-

١- بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە ( ٢١٢/اتحادیە/٢٠٢٢) کەلە ٢٣/١١/٢٢٢ دەرچووە : هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 هەڵوەشێنراوەتەوە لەهەرێمی کوردستان و پابەندبوونی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014.
پێویستە ئەو بەشە بودجەی بۆ پشکی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە موچەی خانەنشینانی هەرێمی لێ دەدرێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت بەیاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق دابەش بکرێت بەسەر خانەنشینان دا، بڕیاری دادگای فیدراڵی سەرۆکی حکومەت و وەزیری داریی هەرێم پابەند کردوە بەجێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.
٢- پاش بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (59 /اتحادية/2012 وموحدتها 110/اتحادية /2019) تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و بڕیاری دادگای تەحکیمی دەولی پاریس لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە پێویستە لەسەر وەزارەتی نەوت بەرهەمە نەوتیەکان لە گازو بەنزین و غازو نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەنرخی مدعوم دابین بکات.
٣- پارێزگای هەڵەبجە کەئێستە خوێندنەوەی یەکەم کراوە بۆ استحداثى وەک پارێزگای نۆزدەهەمی عێراق بڕە پارەیەکی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێ بەمەبەستی جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی پارێزگا، هەروەها لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان وەک پارێزگا پشکی بۆ دابین بکرێت.
٤- بڕە پارەیەک تەرخان بکرێ بۆ ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کەبەدەستی ڕژێمی لەناوچووی بەعس زیانیان بەرکەوتووەو خاپور کراون وەک قەڵادزێ و سەیدسادق و چەند ناوچەیەکی دیکە.
٥- ئەوانەی کە گرێبەستی انتخابین و گرێبەستەکانیان تعلیق کراوە لەکۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابمەزرێن بە گرێبەستی تەشغیلی.
٦- دابین کردنی ئامێری پزیشکی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کەلەبودجەی ساڵی ٢٠١٩ خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، هاوتای دابین کردنی دەرمان لەسەر بودجەی حاکیمەی ئیتحادی بێت.
٧- هەموو قەرزو پێشینەکان کە فەرمانبەران و هاوڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوەو لێی سودمەندن، فەرمانبەران و هاوڵاتیانی پارێزاکانی هەرێمیش بگرێتەوەو لێی سودمەندبن.
٨- لەبەشە بودجەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پشتیوانی جوتیاران، جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە لێی سودمەندبن.

لەگەڵ ڕێزو پێزانین دا

Share this