Soran Omar

هەوڵمان داوە بۆ قەرەبوی قوربانیەکان و بودجەیەکی تایبەت بە شاری قەڵادزێ
یادی ٤٩ ساڵەی بۆردومانی ٢٤/٤/١٩٧٤ قەڵادزێ کەتێیدا ڕژێمی لەناوچوی بەعس بەدڕندانەترین شێوە پەلاماری شاری قەڵادزێیدا کەتێیدا دەیان هاوڵاتی شەهیدو برینداربون و شارەکە خاپورکرا.
لە ڕاپەڕینی ٢٤/٤/١٩٨٢ کەیادی ئەو کارەساتە کرایەوە جارێکی دی ڕژێم پەلاماری قەڵادزێی دایەوە.
بەداخەوە حکومەتی هەرێم ئەوشارەی پشت گوێ خستووەو لەعێراقیش هەوڵی قەرەبووی نەداوە.
لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای بودجەیەکی تایبەت بە قەڵادزێمان کردووە وەک ناوچەیەکی خاپورکراوو زیان لێکەوتوو بەدەستی ڕژێمی پێشوو.
لەهەوڵی زیاترداین بۆ وەرگرتنی قەرەبووی ئەو زیانانەی
لەبۆردومانی ئەو شارەدا لە کەسوکاری شەهیدو بریندارەکان کەوتووە.
کارمان کردووە بۆ بەفەرمی ناساندنی مەرزی کێلێین لەپێناو بوژانەوەی ئابوری و بازرگانی دەڤەرەکەو دروست کردنی هەلی کار.
داوای دروست کردنی بەنداوی دەڵگەمان کردوە بۆ چارەسەری کەم ئاوی ناوچەکە.
جارێکی دی و لەم یادەدا سڵاو ڕێز بۆ خۆڕاگری ئەو شارەو خانەوادەی سەربەرزی قوربانیەکان.
Share this