Soran Omar

پێویستە ئاوارەکانی هەرێم بگەڕێنەوەو نابێت بەکاربهێنرێن بۆ تەزویر لەهەڵبژاردنەکان دا.

سەردانی بەڕێز خاتوو ئیڤانا جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەران سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان ئەمەش یەکێکە لە خاڵەکانی کارنامەی حکومەت.
پێویستە ڕێگریەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان لەزێدی خۆیان چارەسەری کۆتایی بۆ بکرێت و دۆسێی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنرێت بە شنگالیشەوە.
باسمان لەوەکرد نابێت ئاوارەکان بکرێنە بارمتە تاکو هیچ لایەنێک لە هەڵبژاردندا ناچاریان نەکات و بەکاریان نەهێنێ بۆ دەنگدان و تەزویر لەبەرژەوەندی خۆی.
وەک ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی هەر هەنگاوێکین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابین کردنی بەشە بودجەی پێویست لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ پێدانی هاوکاری گەڕانەوەیان.
سۆران عومەر
ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران
٣/٥/٢٠٢٣
Share this