Soran Omar

پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەراستیدا ٩ ئەمپێرە!

لەڕێی کۆنترۆڵی جۆری عێراقەوە بەدواداچونم کردوە بۆ باتری سەیارە کە هاوردەی عێراق و هەرێم دەکرێ، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بەم کاڵا کۆپی و خراپانە نەدات.
پاش بەدواداچون و ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو پاتریانەی ئۆتۆمبیل کەلەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دا ھاوردە دەکرێت، (٩) جۆری جیاوازی باتری کەلەبازاڕەکاندا بونی ھەیە لە پێشکەوتوترین تاقیگە لە ١٤/٣/٢٠٢٣ پشکنینمان بۆ ئەنجامدان کە ئەم جۆرە باتریانە بوون:
‏GLOBAL.AL ,POWER, DOURNA, MOBIS, SABA BATTERY, ٤UTOLITE SANFOX, DODGE, MEGA TEK
وردەکاری پشکنینی ھەر پاتریەکیان دەرچوو تەنھا سێ جۆریان بەرواری دەرچونی لەسەرە.
ھەموو باتریەکان ٢ تاکو ٣ کیلۆگرام کێشیان کەمترە لەکێشی ستاندارد.
لەزگەی سەر باتریەکان لەھەموویان نوسراوە ٦٠ ئەمپێر، پاش پشکنین دەرکەوت تەنھا یەکێکیان بەرزترن ئەمپێریەکەی دەگاتە ٣٦ ئەمپێر و کەمترینیان دەگاتە ٩ ئەمپێر!
لەکاتێکدا ئەم پاتریان بەھاوڵاتیان دەفرۆشرێت بە نرخی ٦٠ ئەمپێری.

Share this