ئەمڕۆ لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، دەربارەی ئەو بڕە کەمەی گەنم (٣٧٥) هەزار تەن کە دانراوە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەڵێنی دا پێداچونەوەبەو ڕێژەدا بکەنەوەو بڕیارێکی نوێ بدەن بۆ وەرگرتنی گەنمی زیاتر لەجوتیارانی هەرێم.
دکتۆر حەیدەر ئاماژەی بەوەکرد لەکۆبونەوەکانی دیاریکردنی ڕێژەی گەنمی جوتیارانی هەرێم کە وەربگیرێت شاندی هەرێم داوای ١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تەنی کردووە دواتر بە ٣٧٥ هەزار تەن ڕازی بوون، بەغدا پێی وابووە ئەو ژمارەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران حەقیقی نیەو دەیانەوێ بەگەنمی هاوردە پڕی بکەنەوە، لەکاتێکدا بەرهەمی گەنمی جوتیاران لە ٢ ملیۆن تەن تێدەپەڕێ.
داوام لەبەڕێزیان کرد ئەو رێژە بۆ هەرێم زیاد بکەن چونکە بەرهەمی جوتیاران زۆرترەو توشی زیان دەبن ئەگەر عێراق گەنمەکەیان لێ وەرنەگرێ، پاشان وەرگرتنی ئەو گەنمە هاوکارییە بۆ جوتیاران.
بەڵێنی دا پێداچونەوە بەو ڕێژەدا بکەنەوەو بڕیارێکی نوێ بدەن بۆ وەرگرتنی گەنمی زیاتر لەجوتیارانی هەرێم.