Soran Omar

٢٩ هەزار هاوڵاتی ئاوارەی عەرەب لەسلێمانی گەڕاونەتەوە شارەکانی خۆیان
هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەهاوکاری کەمپی ئاوارەکان کشاونەتەوە
کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێز سامر مەشکور بدێوی بەڕێوەبەری فەرمانگەری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق/ لقی سلێمانی دەربارەی دۆخی ئاوارەکانی شاری سلێمانی کەلەئێستەدا هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کەمپی ئاوارەکان کشاونەتەوەو هیچ هاوکاریەکیان نەماوە.
پاشان سەردانی کۆگای سەلەی خۆراکی ئاوارەکانمان کرد بۆ بەدواداچون بۆ جۆری خواردن و پێداویستیەکانی پاککردنەوەو چێشتخانە کە بەسەر ئاواەکاندا دابەش دەکرێت، جۆری خواردنەکان بەبەراوردی پێشوو باشترکراوە.
گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان لەناو شاری سلێمانی لە ٢/١/٢٠٢٣ تاکو ٢١/٥/٢٠٢٣ بەم جۆرەیە؛
٥٧٦٧ خێزان کەدەکاتە ٢٩٣٥١ کەس گەڕاونەتەوە شارەکانی خۆیان لە دیالەو ئەنبارو بابل و بەغداو موسڵ و کەرکوک و سەلاحەدین.
لەکاتێکدا لەکارنامەی حکومەتی عێراق ماوەی ٦ مانگ دانراوە بۆ کۆتایی پێهێنان بەکێشەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ شارەکانی خۆیان وادەکە تێدەپەڕێ و کەمپی ئاوارەکان وەک خۆی ماوەتەوە.
سۆران عومەر
ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٧/٦/٢٠٢٣

Share this