Soran Omar

بۆمبە مەترسیدارەکە بووە بەیاسا

پێویستە حکومەتی هەرێم لەدادگای فیدراڵی تانە بدات لە مادەی ١٣ بڕگەی حەوتەم لەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤-٢٠٢٥ کە باس لەوە دەکات : لەبونی کێشە لەتێڕوانین لەسەر لەسەر ماف و پابەندیەکان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لیژنەیەک لەهەردوو دروست دەکرێ و لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا هەوڵی چارەسەری دەدەن ئەگەر چارەسەر نەبوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدات.
ئەمە بۆمبە مەترسیدارەکەیە بۆ پشکی هەرێم و بووە بەیاسا، چونکە کێشەو ناکۆکی و جیاوازی زۆرە لنێوان تێڕوانینی هەرێم و بەغداو گرفت دروستەبێ باشترە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدات نەک پەرلەمانی عێراق.
ئەم بڕگە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەقی ناو پرۆژەکەی حکومەتیان لە سەرۆک وەزیرانەوە گۆڕی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
واتە لەبری ئەوەی سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر بکات دەیهێننە پەرلەمان و لەوێ زۆرینەی شیعە لەسەر برشەبودجەی هەرێم لە ناکۆکیدا بڕیار دەدەن، بڕیارەکەش ڕاگرتنی بەشەبودجەی هەرێم دەبێت.
پێویستە بەزویی حکومەتی هەرێم تانە لەو بڕگە بدات.

Share this