Soran Omar

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت تاکو ئێستە لەگەڵ لیژنەکەی حکومەتی هەرێم نەگەشتون بە تەوافوقی یاسایی بۆیە حکومەتی ئیتحادی هەڵنەساوە بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤-٢٠٢٥.

> لە ٢٨/٨/٢٠٢٣ نوسراوێکم بەژمارە (٦١٧/د) ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دەربارەی جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجەو پارەدار نەکردنی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو پشکەی لەیاساکەدا بۆی دیاریکراوە. 

> بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٣٢٩٣٢٢) لە ١١/١٠/٢٠٢٣ نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەوەڵامدا ئاماژە

 بەوە دەکات لیژنەی پێکهاتوی هەردوو حکومەتی هەرێم و ئیتحادی نەگەشتونەتە هیچ تەوافوقێکی یاسایی بۆیە هەرێمی کوردسانیان پارەدار نەکردووە بەپێی یاسای بودجە.

> ئەوەی جێی سەرنجە حکومەتی عێراق لەسەر پشکی هەرێم باس لەوە دەکات نەگەشتونەتە تەوافقی قانونی! 

> لەکاتێکدا جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ تەنها دوو مانگی ماوە، هەرێم بەو قەرزەش کەوەریدەگرێ موچەی سێ مانگی دواکەوتووەو تاکو ئێستە دیار نیە چارەنوسی ئەو موچانە بەکوێ دەگات!

Share this