Soran Omar

ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان چۆن باسی کاروچالاکیەکانی سۆران عومەر دەکات

پەیام ـ سلێمانی
لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان کە بەپشتیوانی ڕێکخراوی نیدی ئەمریکی بڵاودەکرێتەوە کاروچالاکی پەرلەمانتارانی عێراقی لەساڵێک دا لە ١/١٠/٢٠٢٢ تاکو ٣٠/٩/٢٠٢٣ لە سنووری سلێمانی بڵاوکردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، لە بەدواداچون و سەردان و نووسراوی فەرمی لە ماو ماوەیەدا، پەرلەمانتار (سۆران عومەر) بەژمارە ١٠٥ کاروچالاکی و بەدواداچونی ئەنجامداوە، کەبەپلەی یەکەم دێت لەنێو هەر ١٨ پەرلەمانتارەکەی سلێمانی، هەروەها لەسەر ئاستی چالاکی لیژنەکانی پەرلەمانیش ٦٥ چالاکی ئەنجامداوەو بەپلەی یەکەم دێت، لەسەر ئاستی بازنەی ٤ یش کە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و قەزای دوکانە لەپلەی یەکەمدا دێت.
هەروەها بەپێی راپۆرتەکە، تەنها پەرلەمانتاریشە کە ٤ دۆسێی داوە بە دەستەی دەست پاکی عێراق.
لەکۆی گشتیی چالاکیەکانیش لەسەر ئاستی هەر ١٨ پەرلەمانتارەکە بە کۆی ١٢٢ چالاکی و بەدواداچون و سەردان بەپلەی سێیەم دێت.

Share this