Soran Omar

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق لەهەوڵی نێوەندگیریدایە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی موچەو بودجەی موچەخۆران .

ئەمڕۆ پێشوازی لە بەڕێزان لۆرەنس لیو، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری سیاسی یونامی لە بەغدا، عەزیز زێربوت، راوێژکاری سیاسی لە هەولێر، کاروان خۆشناو، بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی بۆ کاروباری سیاسی.

پاش خستنەڕوی هۆکارو چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بەشە بودجەو موچەی موچەخۆران، یونامی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ نێوەندگیری نێوان هەرێم و بەغدا تاکو ببێتە لایەنی سێیەم بۆ چاودێری ڕێکەوتنی چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێم ، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەخاتەگەڕ.

Share this