Soran Omar

سۆران عومەر:

دابەشکردنی پارەی بایعی بەسەر وەزیرو پاسەوانەکانی دا ئەبێتە هۆی بڕینی بەشە بایعی خەڵک

فەزاحەتەکەی وەزارەتی بازرگانی هەڕێم و خواردن و خەرج کردنی پارەی مانگانەی بایعیەکە پەرلەمانتارانیشی هێنایە دەنگ .

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بە دیپلۆماتیکی گوت “ئەو بڕیارەی وەزیری بازرگانی هەرێم توشی شۆکی کردم و پێم سەیرە پارەی هاوڵاتیان لەم دۆخەدا بەسەر وەزیرو بریکاری وەزیرو پاسەوانەکانیدا خەرج بکەیت”

سۆران عومەر گوتیشی “ئەو کارە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و دواتر ئەوەش دەبێتە هۆی بڕینی بەشە خۆراکی مانگانەی خەڵک، ئێمە لەڕابردودا داوامان لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد بەشێک لەو پارەیە بۆ ئەو کارمەندانەی بەڕیوەبەرایەتی خۆراکی شارەکانی هەرێم سەرف بکرێت کە زۆر کات شەویش لەدوامن نەک وەزیر و بەڕیوەبەرانیک کە هیچ ئاگایان لە مەسەلەی بایعیەکە نیە، هیوادارم ئەو نوسراوە فەرمانی وزاری پێ دەرنەکرابێت و ڕەدبکرێتەوە.

پەرلەمانتارەکە نەیشاردەوە کە پێشتریش چەند گرفتێک لەسەر بابەتی بەشە خۆراکی مانگانە لە بغداد هەبوون و ئەمەش دەبێتە بەشێک لەو گرفتانەی کە پێشتر هەبوون .

ئێوارەی دوینێ چەند بەڵگەنامەیەک بڵاوبونەوە کە تێیدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێم کەمال موسیلم فەرمانی کردوە ئەو پارەیەی کە مانگانە لەهاوڵاتیان لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگیرێت وەکو بەخشیش بخریتە سەر موچەی وەزیر و بەریوەبەرەکانی بەڕێژەی جیاواز کە تێیدا وەزیری خۆی مانگانە ملیۆنێک دینار لێدەبات و بەڕیوەبەرە گشتیەکانیش هەشت سەد هەزار دینار .

Share this